تەقینەوەی تانکەرێکی غاز لە بەغدا؛ 15 کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i412421-تەقینەوەی_تانکەرێکی_غاز_لە_بەغدا_15_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی شەممە وایان بڵاو کردەوە کە تەقینەوەی تەنکەرێکی غاز لە گەڕەکی «ئەلبنوک» لە بەغدا ١٥ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 03:52 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تانکەرێکی غاز لە بەغدا؛ 15 کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی شەممە وایان بڵاو کردەوە کە تەقینەوەی تەنکەرێکی غاز لە گەڕەکی «ئەلبنوک» لە بەغدا ١٥ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، تەنکەرێکی غاز کە لە گەراژێک لە نزیک چایخانەیەکی  قەزای ئەلبنوک وەستابوو، بە هۆکارێکی نادیار تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە،دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە  شارەزایانی بواری تەقەمەنی گەییشتنە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەستی پێکرا بۆ ئەوەی بزانن ئایا ڕووداوەکە بەهۆی کەموکوڕییەکی تەکنیکییەوە بووە یان تەقەمەنی لە ژێر تانکەرەکەدا جێگیر کراوە.

ھەریەک لە «محەمەد شیاع ئەلسودانی » سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ، «عەبدولئەمیر ئەلشەمەری»وەزیری ناوخۆی عێراق ئامادەی شوێنی تەقینەوەکە بوون.

ھاوکات،  «ئەحمەد سەلیم» فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا ڕەتیکردەوە هیچ پاڵنەرێکی تیرۆریستی لەم تەقینەوەیەدا هەبووبێت و دەشڵێت: هۆکاری تەقینەوەی تانکەرەکە تەکنیکی بووە نەک تیرۆریستی.