دووھەم ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاژێردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413003-دووھەم_ئاگرکەوتنەوە_لە_فڕۆکەخانەی_بەغدا_لە_ماوەی_کەمتر_لە_٤٨_کاژێردا
میدیا عێراقییەکان باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی نوێیان کردووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2022 13:51 Asia/Tehran
  • دووھەم ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاژێردا

میدیا عێراقییەکان باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی نوێیان کردووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا .

بەگوێرەی زانیارییەکانی شەفەق نیوز، ئەمە دووھەمین ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغدایە کە لەماوەی کەمتر لە ٤٨ کاژێردا دوای یەکەم ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا.

ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە هۆڵی ڕۆشتنی گەشتیارانی نەینەوا ڕوویداوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەییشتوونەتە شوێنەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

شەوی سێشەممەی ڕابردوو، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کافتریای یەکێک لە هۆڵەکانی ڕۆیشتنی فڕۆکەخانەی بەغدا، سێ کرێکار لەبەر چڕبوونەوەی دوکەڵ باری تەندروستییان تێک چوو کە دەستبەجێ فریایان کەوتن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئێستادا ١٥ تیمی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان لە هۆڵی ڕۆشتنی گەشتیارانی نەینەوا کە ھەتا نهۆمی دووھەم تەشەنەی سەند بوو،کۆنتڕۆڵ کردووە.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕایگەیاند، بە هاوکاریی کارمەندانی فڕۆکەخانە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.