فازڵ فەتلاوی: بەغدا دەبێ پێداچوونەوە بکات بە سەر پێوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426671-فازڵ_فەتلاوی_بەغدا_دەبێ_پێداچوونەوە_بکات_بە_سەر_پێوەندییەکانی_لەگەڵ_هەولێر
فازڵ فەتلاوی نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە پێداگری لەسەر ئەەی کە ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات سەرچاوەی دەگەڕێتەە بۆ سەلێشێواویی دەسەڵات لە هەولێر، داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد پێداچوونەوە بکات بە سەر پێوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 20, 2024 05:30 Asia/Tehran

فازڵ فەتلاوی نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە پێداگری لەسەر ئەەی کە ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات سەرچاوەی دەگەڕێتەە بۆ سەلێشێواویی دەسەڵات لە هەولێر، داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد پێداچوونەوە بکات بە سەر پێوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

فازڵ فەتلاوی نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە شاروومەندانی کوردی عێراق مافی خۆیانە ژیانێکی ئاسوودەیان هەبێ و ئەوە هەمان شتە کە یاسای بنەڕەتیی عێراق دەستەبەری کردووە، وتیشی: ئەو سیاسەتەی ئێستاکە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتییە بەر، دەبێ بگۆڕدرێ.

فەتلاوی بە ئاماژە بەوەی کە حکوەتی ناوەند و دادگەی فیدراڵی عێراق هەوڵیان دا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیدانی بژێوی شاروومەندانی کورد دابین بکەن، وتیشی: هەڵبەت حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دەبوێرێ لە جێبەجیکردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵ و پێبەند نییە بەوەی  بەغدا بۆی دادەنێ، کەوایە نوێنەرانی کورد دەبێ بەردەوام بن لەسەر هەوڵی یاسادانەری و چاودێریی خۆیان بە سەر کار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگاچارەیەکی لەبار بدۆزنەوە بۆ بژێوی شاروومەندانی کورد و دەرباز بوون لە قەیرانی هەنووکەی هەرێم.