ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح: ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی شکست خواردوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427675-ئەندامێکی_هاوپەیمانی_فەتح_ئەزموونی_هەرێمی_کوردستان_ئەزموونێکی_شکست_خواردوە
مەحمود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەزموونی پێکهێنانی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی دۆڕاوە وتیشی: وڵاتەکەی ناتوانێ بەشکراوی زۆرتر لە بەشیکی خاکەکەی قەبووڵ بکا.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
May 25, 2024 07:00 Asia/Tehran

مەحمود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەزموونی پێکهێنانی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی دۆڕاوە وتیشی: وڵاتەکەی ناتوانێ بەشکراوی زۆرتر لە بەشیکی خاکەکەی قەبووڵ بکا.

مەحمود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەرلێشێواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبواری بەڕێوەبەریەکەی ئەزمونی پێکهاتنەکەی تووشی شکست کردوە وتیشی: بوونی تەنیا یەک حکومەت لە عێراق دا، یارمەتی دەداتە دانی خزمەتگوزاری و ڕێگە چارەسەری زۆرتر بۆ کێشەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە، ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو هەرێمە کەوتۆتە بەردەم پەلامارێکی زۆری تورکیاوەو هاوکات هێزە لاوازەکەی ئەو هەرێمە ناتوانێ وڵامدری ئەو پەلامارانە بێ لە خاکێکی بەربڵاودا، وتی: 

هەولێر مۆلەت ناداتە هێزەکانی عێراق بۆ بەرگری لەو ناوچانەو هەربۆیەش هەر ئەو بابەتە ئەو ناوچەی کردۆتە لاوازترین ناوچەی وڵات لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە.

ناوبراو وتیشی ڕامیارکارانی کورد ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەبەر بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان وەک ئەزموونێکی سەرکەوتوو دەناسێنن بە ڕاشکاوی وتی پاوانخوازی تورکیا بۆ زاڵبوونی بەسەر ئەو هەرێمەداو هاوکات لاوازی ئەو هەرێمەش حکومەتی فیدڕاڵی عێراقی خستۆتە بەردەم دڵەڕاوکەی هەمیشەیی.