عەبادی: عێراق دەبێ ببێت بە پردێک بۆ کەمکردنی گرژییە ناوچەییەکان
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، بەپێداگریی لەسەر پێویستیی سەربەخۆیی سیاسی و ئاسایشیی بەغدا، داوای کرد ڕێگری بکرێت لەوەی وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانی شەڕی دەسەڵاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
حەیدەر عەبادی وتی : بڕیاردان لەبارەی شەڕ وئاشتی دەبێ بەتایبەتی لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدا بێ و چەکیش دەبێ لەکۆنترۆڵی حکومەتدا بێت. عەبادی وێڕای ئاماژە بە ئەزموونی شەڕ لەگەڵ داعش و شوێنهاتەکانی شەڕی ناوچەیی، وتی: عێراق لەوە زیاتر بەرگەی شەڕێکی دیکە ناگرێ و دەبێ لەجیاتی گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی حیسابی دەسەڵاتەکان، ببێت بە پردێک بۆ گفتوگۆ و کەمکردنی گرژیی لە ناوچەدا.
عەبادی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ شەهیدی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سپای پاسداران وتی: ئێران هەر لە سەرەتاوە درکی بە مەترسیی داعش کردو بەناردنی ڕاوێژکار و پشتگریی لۆجستی، یارمەتیی عێراقی دا. ناوبراو بە ئاماژە بە پەیوەندیی ئابووریی نێوان ئێران و عێراق، وتی کە دوو وڵات نزیک بە هەزار و شەش سەد کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیەو ئێران یەک لە هاوبەشە سەرەکییەکانی عێراقە لەبواری گاز و کارەبادا.