نەخشێندرانی وێنەی منداڵی سووری لە سەر دراوی نیشتمانی فینلەندا
May 07, 2017 17:00 Asia/Tehran
دەوڵەتی فینلەندا وێنەیەکی لە منداڵی سووری گیان لە دەس داو لە کەنارەکانی تورکیا لە سەر دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە نەخشاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئیسکای نیوز دەوڵەتی فینلەندا بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ئایلان منداڵی سووری کە لە کەنارەکانی تورکیا گیانی لە دەس دا وێنەکەی لە سەر دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە نەخشاند . ئایلان منداڵی سووری سێ ساڵانی دانیشتووی شاری کوبانێ سووریا لە ساڵی 2015 لە نزیکی کەنارەکانی تورکیا لە دەریای ئەژە بە دوای هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ گەیشتن بە ئوروپا گیانی لەدەس دا و شەپۆلی دەریا تەرمی ئەو منداڵەی خستە کەناری شاری بدروم . زۆربەی مێدیاکانی جیهانی وێنەی ئەو منداڵەیان بە نیشانەی قووڵ بوونی کارەساتی مرویی لە سووریا نیشان دا .
سەرپەیڤ