رووسیاو ئیدانەی قەدەغەکرانی بەشداربوونی کاروانە وەرزشییەکەی لە ئۆلەمپیکی٢٠١٨
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i317695-رووسیاو_ئیدانەی_قەدەغەکرانی_بەشداربوونی_کاروانە_وەرزشییەکەی_لە_ئۆلەمپیکی٢٠١٨
دومای رووسیا لە بەیاننامەیەکدا بێ بەشکرانی ئامادەبوونی کاروانی وەرزشیی ئەو وڵاتە لە ڕکابەرییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی ٢٠١٨ی کۆریای باشوور لەلایەن کۆمیتەی جیهانیی ئۆلەمپیکی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2017 09:16 Asia/Tehran
  • رووسیاو ئیدانەی قەدەغەکرانی بەشداربوونی کاروانە وەرزشییەکەی لە ئۆلەمپیکی٢٠١٨

دومای رووسیا لە بەیاننامەیەکدا بێ بەشکرانی ئامادەبوونی کاروانی وەرزشیی ئەو وڵاتە لە ڕکابەرییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی ٢٠١٨ی کۆریای باشوور لەلایەن کۆمیتەی جیهانیی ئۆلەمپیکی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەلەکساندر ژۆکۆف سەرۆکی کۆمیتەی ئۆلەمپیکی ڕووسیا دوێنێ هەینی لەدانیشتنی دومای ئەو وڵاتە کە بۆ تاووتوێی پرسی بێ بەشکرانی کاروانی وەرزشیی ڕووسیا لە ئامادەبوون لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی٢٠١٨ی کۆریای باشوور بەڕێوە چووبوو، وتی: گرێگۆری رۆدچنکۆف سەرۆکی هەڵاتووی تاقیگەی دوپینگی مۆسکۆ کە پەنای بردۆتە ئەمریکا، زانیاری پشت ڕاست نەکراوەی سەبارەت بە وەرزشوانانی ڕووسی خستووەتە بەردەست کۆمیتەی جیهانیی ئۆلەمپیک.

ئەلەکساندر ژۆکۆف وتی: کۆمیتەی جیهانیی ئۆلەمپیک بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەسایەتییە هەڵاتووە، دەنگی داوە بە قەدەغەی بەشداربوونی کاروانی ئۆلەمپیکی ڕووسیا لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی کۆریای باشوور.

نوێنەرانی دومای ڕووسیا پاش بیستنی ڕاپۆری سەرۆکی کۆمیتەی ئۆلەمپیکی ئەو وڵاتە، لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری کۆمیتەی جیهانیی ئۆلەمپیک لەبارەی کاروانی ئۆلەمپیکی ڕووسیایان شەرمەزار  کردو بەپڕووپووچیان زانی.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەو بڕیارە پێشاندەری دۆخی ڕاستەقینەی بەرەنگاربوونەوەی دوپینگ لە وەرزشی ڕووسیادا نییە.

دۆسییەی دوپینگی وەرزشوانانی ڕووسی یەکەمجار پاش لەقاودانەکانی بەڕێوەبەری پێشووو هەڵاتووی تاقیگەی دژە دوپینگی ئەو وڵاتە لە ئۆلەمپیکی زستانیی٢٠١٤ی سووچی خرایەگەڕ و کۆمیتەی جیهانیی ئۆلەمپیکی ناچار بە تاقیکردنەوەی دووبارەی نموونە کۆکراوەکان کردبوو.

بەپێی بڕیاری کۆمیتەی جیهانیی ئۆلەمپیک، ئاڵای ڕووسیا لە شوێنی بەڕێوەچوونی ڕکابەرییەکانی ئۆلەمپیکی کۆریای باشوور هەڵنادرێ و وەرزشوانانی ڕووسیش ئازادانە بەشداری ئەو ڕکابەرییانە دەبن.