مەدالیای برۆنزی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیا بۆ بایسکڵ سواری ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i326483-مەدالیای_برۆنزی_بایسکڵ_سواریی_پاڵەوانەتیی_ئاسیا_بۆ_بایسکڵ_سواری_ئێرانی
مەهدی سۆهرابی بایسکڵ سواری هەڵبژاردەی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیادا لە میانمار ، مەدالیای برۆنزی بردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2018 11:48 Asia/Tehran
  • مەدالیای برۆنزی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیا بۆ بایسکڵ سواری ئێرانی

مەهدی سۆهرابی بایسکڵ سواری هەڵبژاردەی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیادا لە میانمار ، مەدالیای برۆنزی بردەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئیرنا ،  مەهدی سۆهرابی لە پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیادا لە میانمار ، لە مادەی خۆڕاگریی ڕێگا ، ڕێگای 176 کیلۆمەتریی بڕی و وەک کەسی سێهەم لە هێڵی کۆتایی لایدا و مەدالیای برۆنزی خستە ملی .

بایسکڵسوارانی ئێرانی بە وەدەسهێنانی ئەم مەدالیا بۆرنزە توانیان بە گشتیی بە چوار مەدالیا ( دوو زیو و دو برۆنز ) پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا 2018 ی ڕێگا کۆتایی پێ بێنن .

سی و هەشتەمین دەورەی پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی ڕێگای پەڵەوانەتیی ئاسیا لە ریزی تەمەنیی گەورەکان ، بیست و چوارەمین دەورەی پێشبڕکێکان لە ریزی تەمەنیی گەنجان و حەوتەمین دەورەی پێشبڕکێکانی ڕچەشکێنانی ئاسیا لە هەشت تا دوازدەی شوبات لە میانمار بەڕێوەچوو .