دەسپێبوونی فێستیڤاڵی شانۆی ئایینیی زیویە لە سەقز بە بەشداریی ١٢ گروپ
چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئایینی، نەریتی زیویە بە بەشداری ١٢ گرووپی ناوخۆیی و بیانی لە شاری سەقز دەستی پێکرد؛ و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە بە کەرنەڤاڵێکی گرووپە بەشداربووەکان لە مەیدانی قودسی سەقزەوە تا شوێنی بەرپاکرانی چالاکییەکە دەستی پێکرد. بە وتەی سکرتێری چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئایینی و نەریتی ی زیویە، ١٢ بەرهەم لە پارێزگاکانی کوردستان، سیستان و بەلووچستان، کرماشان، کۆهگیلویە و بۆیر ئەحمەد، و گیلان، هەروەها یەک بەرهەم لە عێراقەوە بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵەدا هەڵبژێردران. ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شارەکانی سەقز، بانە و دەڤەری سونەتە بەڕێوە دەچێت. چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی ڕێوڕەسمی نەریتی و هونەرە نمایشییەکانی زیویە، دەرفەتێکە بۆ ناساندنی توانای هونەرە نومایشییە ڕەسەنەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هونەرمەندان و پاراستنی ڕێوڕەسم و نەریتە کولتوورییەکانی ناوچە جیاوازەکانی وڵاتی ئێران.