ئێران بەو پەڕی دەستەڵاتەوە بوو بە پاڵەوانی لیگی جیهانیی باڵەی دانیشتانێ
نیسان 25, 2018 06:06 Asia/Tehran
ئێران بە سەرکەوتنی بەرامبەر ڕوسیا، بوو بە پاڵەوانی لیگی جیهانی باڵەی دانیشتانێ لە تەورێز .
یەکەمین خولی لیگی جیهانیی باڵەی دانیشتانێ کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ ئاپریل بە میوانداریەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری تەورێز، پێتەختی گەشتیاری ساڵی ٢٠١٨ی جیهانی ئیسلام، دەستپێکرابوو، دۆینی لە دیداری فیناڵ بە یاریی نێوان ئێران و ڕوسیا کۆتایی هات کە یاریزانانی نیشتیمانیی ئێران توانییان بە ئەنجامی ٣ بە سیفر سەرکەون.
لەم ڕکابەرییەدا تیمی ئێران ، سیتەکانی یەکەم و دووهەمی بە ئەنجامی ٢٥ بە ٢١ و ٢٥ بە ٢٣ سەرکەوتن و سیتی سێهەمیش بە ئەنجامی ٢٨ بە ٢٦ بە قازانجی خۆیان کۆتایی پێهێنا تا پلەی پالەوانی بە خۆیان تەرخان بدەن.
پێش لەم دیدارەیش تیمی نیشتمانی باڵەی دانیشتانێی"بۆسنی و هرزەگوین" بەرامبەر "ئۆکراین" سەرکەوت و پلەی سێهەمی بە خۆی تەرخان.
سەرپەیڤ