هاتنەمەیدانی ڕئال - بارسا بەئامانجی ململانێ
هاتنە مەیدانی خولی گەڕانەوەی یانەکانی تۆپی پێی بارسێلۆناو ڕئال مەدرید لەمیانەی ململانێ کانی لالیگای سپانیا سەرەڕای سەرهەڵدانی کڕۆناڤایرۆس لە کیشوەری ئوروپا بەڕێوە دەچێ .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر و لە زمان مارکاسپانیا ، خاویار تباسی بەرپرسی کێ بەر کێی تۆپی پێی یانەی سپانیا ڕایگەیاند : هاتنەمەیدانی قۆناغی گەڕانەوەی ئال کلاسیکۆ لەنێوان ڕئال مەدریدو بارسێلۆنا لەبەر سەرهەڵدانی کڕۆناڤایرۆس لە کیشوەری ئوروپا بەڕێوە دەچێ و هیچ کێشەیەک نیە بۆ بەڕێوەبردنی کێ بەر کێی تۆپی پێی یانەی ئیسپانیا.
ئەو هەواڵە لەکاتێکدا بە بەرپرسی هەرکام لە یانەکانی ئیسپانیا ڕاگەیەندراوە کە بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی دەوڵەتەکەی سپانیا تووش بوونی ٣٢ کەس بە ڤایرۆس کڕۆنا لەو وڵاتە پشت ڕاست کراوەتەوە.
تباس سەبارەت بە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی یاری لالیگای سپانیا هەروەک تۆپی پێی یانەیی ئیتالیا پێداگری کرد کە کڕۆناڤایرۆس لە فووتباڵی ئیسپانیادا وەک ئیتالیا گرینگ نیەو هیچ کێشەیەک بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ململانێیە لە شاری مادرید لەئارادا نیە.