شەترەنجی ئێران لە ڕیزبەندی ٢٧ـی جیهان ڕاوەستا
شەتڕەنجی ئێران بە سەرکەوتنی پلەیەک لە رێنکینگی فێدراسیۆنی جیهانی (فیدە) لە ڕیزبەندی بیست و حەوتەمی جیهان ڕاوەسرتاوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری میهر، فێدراسیۆنی جیهانی شەترەنج(فیدە) لیستەی تازەترین سەرکەوتووانی ئەم لقە لە بەشی تاکە کەسی و تیمی ڕاگەیاند.
لە ڕیزبەندی تازەی بڵاوکراوە ولەبەشی ئیستانداردی پیاوان، "پەرهام مەقسوود لوو" بە ٢٦٧٦ ڕێتینگ و دوو پلە سەرکەوتن، لە ڕیزبەندی پەنجاو نۆهەمی سەرترین شەترەنج بازانی جیهان ڕاوەستاوە. سەید موحەممەد ئەمین تەباتەبایی بە ٢٦٢٩ ڕیتینگ و پویا ئایدەنی بە ٢٥٨٨ ڕیتینگ دووهەمین وسێهەمین شەترەنجبازی سەرتری ئێرانن لەرم بەشە دا. سارا خادێم ئەلشەریعە سەرترین شەترەنجبازی ئێران لەبەشی ئیستاندارد دێتە ئەژمار. ئەو بە ٢٤٩٤ ڕیتینگ لە ڕیزبەندی چواردەی ڕینکینگی سەرترین شەەترەنجبازانی جیهان ڕاوەستاوە.
لەبەشی تیمی ڕینکینگی فیدەیش ئێران بەڕادەی مامناوەندی ٢٥٤٧ ڕیتینگ و سەرکەوتنی پلەیەک لە چاو مانگی رابردوو لە ڕیزبەندی بیست وحەوتەمی جیهان دایە. لەم ڕێنکینگە شەترەنجی ئێران هەروا لە پلەی سێهەمی ئاسیا دایە.