ڕێکوردداری کورد سیامەندی ڕەحمان کۆچی دوایی کرد
سیامەندی ڕەحمان، رێکۆردداری قوورسایی هەڵگرتنی پارائۆلەمپیک و پاڵەوانی دوو خولی پارائۆلەمپیک و پێنج خولی جیهانی بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، سیامەند ڕەحمان بەهێزترین قوورسایی هەڵگری پارائۆلەمپیکی جیهان چەند کاژێر لەمەو بەر بەهۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی٣١ ساڵان دا کۆچیدوایی کرد تا کۆمەڵگای وەرزشی ئێران بەم هەواڵە خەمبارە داغدار بێت.
سیامەند ڕەحمان تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شارستانی شنۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی بوو کە چەند کاژێر لەمەو بەر بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچیدوایی کرد.
سیامەند ڕەحمان ڕیکۆردداری لقی قوورسایی هەڵگرتن و کەمئەندامانی جیهانە و لەکارنامەی پڕلە شانازی خۆی دا پێشینەی پاڵەوانی لە ئۆلەمپیکی ٢٠١٢ـی لەندەن و ٢٠١٦ ڕیۆ و هەروەها ٥ مەدالیای زێر و زێوێکی جیهانی هەیە. ئەو جگە لە سێ نیشانی زێری یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٠ گواگژۆ،٢٠١٤ ئینچوون و ٢٠١٨ـی جاکاراتەی لەکارنامەکەی دا هەیە. ڕەحمان بەبەرزکردنەوەی قوورسایی ٣١٠ کیلوگرامی لە ساڵی ٢٠١٦ ڕیکۆردداری کیشی ١٠٧+ کیلوگرامی جیهانە و ڕەنگە بۆ ساڵانی ساڵی ڕیکۆردەکەی لەم کێشە تاهەتایی بمینێتەوە