کەسێکی دیکە نییە بەجێ سیامەند ڕەحمان لەهەڵبژاردنەکانبی فێدراسیۆنی گیانبازان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i377668-کەسێکی_دیکە_نییە_بەجێ_سیامەند_ڕەحمان_لەهەڵبژاردنەکانبی_فێدراسیۆنی_گیانبازان_دا
بە گوێرەیب ڕاگەیاندنی سەرپەرەشتی فێدراسیۆنی گیانبازان و کەمئەندامان بۆ خوالێخۆشبوو سیامەند ڕەحمان لە کۆگەی هەڵبژاردنەکانی ئەم فێدراسیۆنە هیچ وەرزشڤانیکی تر ناتوانێت جێگەی بگرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2020 13:17 Asia/Tehran
  • کەسێکی دیکە نییە بەجێ سیامەند ڕەحمان لەهەڵبژاردنەکانبی فێدراسیۆنی گیانبازان دا

بە گوێرەیب ڕاگەیاندنی سەرپەرەشتی فێدراسیۆنی گیانبازان و کەمئەندامان بۆ خوالێخۆشبوو سیامەند ڕەحمان لە کۆگەی هەڵبژاردنەکانی ئەم فێدراسیۆنە هیچ وەرزشڤانیکی تر ناتوانێت جێگەی بگرێتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کۆگەی هەڵبژاردنەکانی فێدراسیۆنی وەرزشەکانی گیانبازان و کەمئەندامان حەوتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

 سیامەند ڕەحمان یەکی لە ئەندامانی ئەم کۆگەیە وەکوو نوێنەری وەرزشڤانان بوو ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئێوارەێ یەکشەممە بە هۆی وەستانی دڵ کۆچیدوایی کرد. هەر لەم پێوەندییە حەمید عەلی سەمیمی سەرپەرەشتی فێدراسیۆنی گیانبازان و کەمئەندامان ڕایگەیاند هیچ بەرنامەیەک بۆ ناساندنی کەسێک وەکوو جێنشنی خوالێخۆشبوو سیامەند ڕەحمان نییە. 

سەمیمی جەختیکرد:خوالێخۆشبوو ڕەحمان وەرزشڤانی بەبایخی ئێرانی بوو کە بەجاران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاڵای پیرۆزی وڵاتەکەمان و دڵی خەڵکی شاد کردبوو. لە سەر ئەم بنەمایە و بۆ ڕێزگرتن لەم پاڵەوانە، هیچ کەسێک جێنشنی نابێت لە هەڵبژاردنەکانی گیانبازان.