ڕاپۆرتی تایبەتی لیژنەی پارائۆلەمپیک لەبارەی سیامەند ڕەحمان
لیژنەی نێودەوڵەتی پارائۆلەمپیک لە ڕاپۆرتێکی تایبەت دا تیشکی خستووە سەر ژیانی تاکەکەسی خوالێخۆشبوو سیامەند ڕەحمان وڕەهەندە جۆر بە جۆرەکانی.
لەبەشێک لە ڕاپۆرتی تایبەت کەلە لایەن لیژنەی نێو دەوڵەتی پارائۆلەمپیک و لە پێوەندی لەگەڵ خوالێخۆشبوو ڕەحمان بڵاوکراوە؛ هاتووە: ڕۆژی یەکشەممە ١١ـی ڕەشەمە سیامەند ڕەحمان، پاڵەوانی دوو خولی یارییەکانی پارائۆلەمپیک بە هۆی جەڵتەی دڵ لە زێدی خۆی شاری شنۆ کۆچی دووای کرد.سیامەند ٣١ ساڵ تەمەنی بوو و ناسناوی بەهێزترین وەرزشڤانی جیهانی لە دوو خولی یارییەکانی پارائۆلەمپیک بۆ زۆرێک لە قوورسایی هەڵگران و وەرزشڤانانی چالاک لە بزوتنەوەی پارائۆلەمپی بەردەوام وەکوو سەرچەشنێک لەئارادایە؛ وەرزشڤانیک کە بەردەوام بەبەزاندنی بەرتەسکییەکانی جەستەیی توانی ریکۆردەکانی جیهانی تۆمار بکات و وەک ئیلهام بەخشی زۆرێک لەئافرەتان و پیاوان لە وەرزش بێت. سیامەند ڕەحمان بەهێزترین پیاوی جیهان ئێوارەی یەکشەممە لە تەمەنی ٣١ ساڵ دا بە هۆی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی نەبی ئەکرەمی شاری شنۆ کۆچی دووایی کرد.