بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا؛ جێژنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە پارێزگەی کوردستان هەڵوەشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i377854-بە_هۆی_نەخۆشیی_کۆرۆنا_جێژنی_نێودەوڵەتیی_نەورۆز_لە_پارێزگەی_کوردستان_هەڵوەشایەوە
پارێزگاری کوردستان وتی: جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز کە بڕیار بوو سەرەتاکانی هەفتەی داهاتوو واتا ۲۳ ی ڕەشەممە بە میوانداری سنە بەڕێوە بچێت بەمەبەستی کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2020 07:25 Asia/Tehran
  • بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا؛ جێژنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە پارێزگەی کوردستان هەڵوەشایەوە

پارێزگاری کوردستان وتی: جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز کە بڕیار بوو سەرەتاکانی هەفتەی داهاتوو واتا ۲۳ ی ڕەشەممە بە میوانداری سنە بەڕێوە بچێت بەمەبەستی کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشایەوە.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، " بەهمەن مواردنیا" ڕایگەیاند : ئێران لە لایەن یۆنسکۆوە وەکوو دەبیرخانەی ئەو جێژنە ناسێندرا و بڕیار بوو لە ۲۳ تا ۲۵ ی ڕەشەممە ی ۹۸، جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز بە ئامادەبوونی میوانانێک لە ئەو وڵاتانەی کە نەورۆزیان هەیە و باڵوێزی ژمارەیەکی تر لە وڵاتەکان لە سنە بەڕێوە بچێت.

ناوبراو وتیشی : لە چەند مانگ لەوەپێشەوە بەرنامەڕێژیی پێویست بە هاوکاری وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی بۆ بەڕێوە چوونی ئەو جێژنە لە سنە دەستی پێکردبوو.مێژووی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و پێشوازی بێ وێنەی خەڵک لە ئەو ڕێوڕەسمە بەرپرسانی هان دا تا پلانی پێویست بۆ بەڕێوە بردنی جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز دابڕێژن بەڵام بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ۳۰ ی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە لە ئێران و تووش بوونی زیاتر لە ۳۰۰۰ کەس بەو نەخۆشییە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێوڕەسمە.