گەڕانەوەی درەوشاوی بالەی بورسا بە یاری مۆرتەزا شەریفی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i377918-گەڕانەوەی_درەوشاوی_بالەی_بورسا_بە_یاری_مۆرتەزا_شەریفی
تیمی بالەی بۆرسا بە یاری جوانی ئەستێرەی ئێرانی ٣ بە ٢ تیمی سورگێنی شکست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2020 16:19 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی درەوشاوی بالەی بورسا بە یاری مۆرتەزا شەریفی

تیمی بالەی بۆرسا بە یاری جوانی ئەستێرەی ئێرانی ٣ بە ٢ تیمی سورگێنی شکست دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە درێژەی رکابەرییەکانی خولی نایابی بالەی تورکیا(حەوتەی بیست و یەکەم) تیمی بۆرسا توانیی بە یارمەتی مۆرتەزا شەریفی بە ئەنجامی ٣ بە ٢ تیمی سورگێن شکست دات.

 بۆرسا لە دووسێتی یەکەمی یاری بە ئەنجامەکانی ١٦-٢٥ و ٢٠-٢٥ یارییەکەی دانا، بەڵام لە درێژە دا بە یارمەتی و هەروەها یاری جوانی شەریفی  لەسێتەکانی سێهەم ،چوارەم و پێنجەمی بە ئەنجامەکانی ٢٥-١٧ ،٢٥-١٨ و ١٥-١١  سەرکەوت تاکوو میوانی خۆی ئابەم شێوە بەڕێکاتەوە. شەریفی بە یاری جوانیی لەم ڕکابەرییە ٢٦ پشکی دەستخست بۆ تیمەکەی تا پڕپشکترین یاریزانی گۆڕەپان بێت. بۆرسا بەم بردنەوەی ٣٤ پشکی دەستخست و چووە ڕیزبەندی شەشەم.