فیلمی دەرهێنەری بانەیی لە ڕیزی ١٠ پڕۆژەی کۆتایی فیلمی کەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380086-فیلمی_دەرهێنەری_بانەیی_لە_ڕیزی_١٠_پڕۆژەی_کۆتایی_فیلمی_کەن
پڕۆژەی فیلمی کەیوان کەریمی دەرهێنەری بانەیی وەک یەکەمین پڕۆژەی ئێرانی لە حەفتا و سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کەن بە یەکێک لە ١٠ پڕۆژەی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە وەرگیرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2020 04:14 Asia/Tehran
  • فیلمی دەرهێنەری بانەیی لە ڕیزی ١٠ پڕۆژەی کۆتایی فیلمی کەن

پڕۆژەی فیلمی کەیوان کەریمی دەرهێنەری بانەیی وەک یەکەمین پڕۆژەی ئێرانی لە حەفتا و سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کەن بە یەکێک لە ١٠ پڕۆژەی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە وەرگیرا.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئایا ئێوە هیچ لەبارەی ئۆمید دەزانن"(Omid? Do you know anything about) نوێترین و دووهەمین  پڕۆژەی سینەمایی کەیوان کەریمی دەرهێنەری بانەییە کە ئەوساڵ لە ڕیزی ١٠ پڕۆژەی کۆتایی لە بەشی "سینەمای جیهان لە کەن"(Cinema du Monde) لە حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کەن بۆ ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژاردراوە.

بەشی سینەمای جیهان لە کەن، دەڕوانێتە دۆزینەوە و نرخاندنی پڕۆژەگەلێکی ناسراوەی جیهانی و هەر ساڵە ١٠ سناریۆ و ١٠ دەرهێنەر لە وڵاتانی جیهانی بۆ ئەو بەشە هەڵدەبژێردرێن، هەتا بە رێگەی بە فیلم کردنی پڕۆژەکەیان، ١٠ بەرهەمی شاز بە سینەمای جیهان زیاد بکرێت.

کەیوان کەریمی لەم خولەی فێستیڤاڵی کەن بە هاوڕێی دەرهێنەرانێک لە وڵاتانی میسر، مۆزامبیک، سێنەگال، بەرزایل، کۆماری دۆمینیکێن، کازاخستان، تایلەند ڤیەتنام و مۆنتەنێگەر و بە هاوڕیی  ڕەشید بۆشارب دەرهێنەر و ئەکتەر و بەرهەم هێنەری سینەمایی ئەلجەزایێر لەو گرینگترین ڕووداوی سینەمایی فەڕەنسا ئامادە دەبن.

ئەگەرچی کاتی بەڕیوەچوونی حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کەن بە هۆی تەشەنەی نەخۆشیی کۆرۆنا تا ئێستا ڕانەگەیێندراوە، بەڵام بەشی بازاڕی ئۆنلاینی لە ژێر ناوی "Marché du Film" بڕیارە لە رۆژانی ٢٢ تا ٢٦ی ژوئەن (٢ تا ٦ی پووشپەڕ)ی ٢٠٢٠ بەڕێوە بچێت.