بایەرن میونیخ کێشەکانی لەگەڵ نوێر چارەسەر دەکات
نیسان 27, 2020 12:50 Asia/Tehran
حەسەن ساڵحمیدزیچی بەرێوەبەری کارەکانی یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی ئاشیکرایکرد، کە کێشەکانیان لەگەڵ مانوێل نوێرو گۆڵپارێزی یانەکە چارەسەر کردووە.
نوێر لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایەرن میونیخ کێشەی هەبوو، کە ماوەیەکە لەو بارەوە گفتوگۆ دەکەن.
بەقسەی بەرێوەبەری کارەکانی بایەرن میونیخ گرێبەستی تا ساڵی 2023 نوێدەکرێتەوە، کە خۆی لەساڵی 2021 کۆتایی دەهات.هەر بەقسەی حەسەن موچەی ساڵانەی ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە 12 ملیۆن یۆرۆ دەبێتو بەم نزیکانەش واژوو لەسەر گرێبەستەکە دەکرێت.