یاریەکانی ھەندباڵی لێواری دواکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380159-یاریەکانی_ھەندباڵی_لێواری_دواکەوت
فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ھەندباڵ لە بڕیارێکی نوێ دا ، یاریەکانی لێواریی ھەندباڵی جیھانی دواخست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2020 12:59 Asia/Tehran
  • یاریەکانی ھەندباڵی لێواری دواکەوت

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ھەندباڵ لە بڕیارێکی نوێ دا ، یاریەکانی لێواریی ھەندباڵی جیھانی دواخست.

لە کاتێکدا کە بڕیار بوو نۆھەمین خولی یاریەکانی ھەندباڵی لێواریی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەشی پیاوان و ژنان لە مانگی خەرماناندا لە ئیتاڵیا بەڕێوەبچێ ، فێدراسیۆنی جیھانیی ھەندباڵ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بڕیاری دا ئەم پێشبڕکێیانە دوابخات .

بە پێی راگەیاندنی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ھەندباڵ ، خاون یانە ورێکەوتی بەڕێوەچوونی دووبارەی ئەم رووداوە لە کاتی خۆیدا رادەگێندرێ .

 تیمی ھەندباڵی لێواریی پیاوانی ئێران لە یاریەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیادا بوو بە سێھەم و مۆڵەتی ئامادەبوونی لە پاڵەوانەتیی جیھان لە دەست دا .