دەسپێبوونەوەی مەشقی یاریزانانی تۆپی پێ لە ئیتاڵیا
May 04, 2020 04:00 Asia/Tehran
به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ئەمڕۆ دووشه‌ممه یانه‌کانی ئیتاڵیا ده‌رگای مه‌شقه‌کانیان له‌سه‌ر یاریزانه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه .
یه‌کێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا به ره‌سمی ، له راگه‌یه‌نراوێک ئاشکرایکردووه، له دووشه‌ممه‌وه ته‌واوی یانه‌کان ده‌توانن مه‌شقه‌کانیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌و ده‌رگای مه‌شق به رووی یاریزانه‌کانیان بکه‌نه‌وه .
رۆژی رابردوو یانه‌ی ساسۆلۆ بریاریدا سبه‌ی مه‌شقه‌کانی ده‌ستپێبکاته‌وه‌و رۆژی سێشه‌ممه‌ش یانه‌ی بۆڵۆنیا مه‌شقه‌کانی ئه‌نجامده‌دات .
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له جیهان ماوه‌ی دوو مانگه ته‌واوی چالاکیه وه‌رزشیه‌کان له ئیتاڵیا وه‌ستێنراوه .