لیگی پاڵەوانەتیی کوێت لە مانگی گەلاوێژەوە دەست پێ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380518-لیگی_پاڵەوانەتیی_کوێت_لە_مانگی_گەلاوێژەوە_دەست_پێ_دەکاتەوە
کێبەرکێکانی لیگی کوێت کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڵپەسێردرا بوو بڕیازە لە مانگی گەلاوێژەوە دەست پێ بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2020 08:42 Asia/Tehran
  • لیگی پاڵەوانەتیی کوێت لە مانگی گەلاوێژەوە دەست پێ دەکاتەوە

کێبەرکێکانی لیگی کوێت کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڵپەسێردرا بوو بڕیازە لە مانگی گەلاوێژەوە دەست پێ بکاتەوە.

دوای ئەوەی کە(AFC) لە فیدراسیۆنەکانی ژێردەستەڵاتی لە کیشوەری کۆن دا داوای کرد کە ھەرچی خێراتر چارەنووسی لیگەکانیان ڕوون کەنەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوێتیش کاتی دەست پێکردنەوەی کێبەرکێکانی لیگی خۆی ڕاگەیاند.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، مانگی خەرمانانی ڕابردووی بۆ دەست پێکردنەوەی کێبەرکێکان ھەڵبژاردو لە ئێستادا کوێت بڕیارە لە گەلاوێژەوە کێبەرکێ نێوخۆییەکانی دەست پێ بکاتەوەو لە ماوەی مانگێکیش دا کۆتایی پێ بێنێت.

تەنیا چوارحەوتە لە لیگی دە تیمیی کوێت و یارییەکی دواکەوتووی ماوەو ئەم چوار خەوتەیەش لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا تەواو دەبێت. لە ئێستادا دەبێ بزانین وڵاتانی دیکەی ئاسیا چ بڕیارێک دەدەن.