«زیدان» حەز بە ڕۆییشتنی یاریزانێکی یانەکەی ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380520-زیدان_حەز_بە_ڕۆییشتنی_یاریزانێکی_یانەکەی_ناکات
«زینەدین زیدان» راهێنەری فەڕەنسی یانەی «ریال مەدرید»ی ئیسپانیا حەز بە گوێزرانەوەی «لوکا یۆڤیچ» هێرشبەری سڕبیی یانەکەی ناکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2020 09:24 Asia/Tehran
  • «زیدان» حەز بە ڕۆییشتنی یاریزانێکی یانەکەی ناکات

«زینەدین زیدان» راهێنەری فەڕەنسی یانەی «ریال مەدرید»ی ئیسپانیا حەز بە گوێزرانەوەی «لوکا یۆڤیچ» هێرشبەری سڕبیی یانەکەی ناکات.

رۆژنامەی وەرزشیی «مارکا»ی ئیسپانی وای بڵاو کردووەتەوە کە ماوەیەکە یانەی «ئەیسی میلان» هەوڵ دەدات گۆڵکارە سڕبیەکەی «ریال مەدرید» هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە ریزەکانیان و کارگێری یانە ئیسپانیەکەش ئامادەیە بەرامبەر ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن، بەڵام راهێنەری ئەو یانەیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە ئەم کارە نەکەن و چاوەڕێ بکەن وەرزی داهاتوو ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات.

«لوکا یۆڤیچ» هاوینی رابردوو بەرامبەر ٦٠ ملیۆن یۆرۆ لە «ئاینتراخت فرانکفۆرت»ی ئەڵمانیا گواسترایەوە  بۆ «ریال مەدرید» و لەم وەرزەدا تەنها دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی هەبووە.