کێشەی فڕۆکەکەی ھەڵگری «رۆناڵدۆ» چارەسەرکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380528-کێشەی_فڕۆکەکەی_ھەڵگری_رۆناڵدۆ_چارەسەرکرا
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەم بارەیەوە نووسیویەتی: کێشەی فڕۆکەکەی ھەڵگری «کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی پرتوگالی ‌و یاریزانی «یۆڤانتۆس» بۆ گەڕانەوە بەرەو ئیتالیا چارەسەر کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2020 11:03 Asia/Tehran
  • کێشەی فڕۆکەکەی ھەڵگری «رۆناڵدۆ» چارەسەرکرا

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەم بارەیەوە نووسیویەتی: کێشەی فڕۆکەکەی ھەڵگری «کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی پرتوگالی ‌و یاریزانی «یۆڤانتۆس» بۆ گەڕانەوە بەرەو ئیتالیا چارەسەر کرا.

ئەم فڕۆکەیە دەبا لەشاری مەدرید بچێت بۆ پرتوگال ‌و لەوەوێوە «کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی پرتوگالی ‌و یاریزانی «یۆڤانتۆس» بگوازێتەوە بۆ ئیتالیا، کەچی لەبەر کەرەنتینەو قەدەغەی هاتووچۆ کێشە بۆ فڕینی فڕۆکەکە دروست بووە.

ئەم فڕۆکەیە لەجۆری «جولفستریم جی 200 گالاکسی»ە و دوای وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتی ئەو وڵاتانە رێگە بەفڕینی دراوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی ئاس ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە بەم نزیکانە رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە تۆرۆینیۆو پەیوەندی بەیانەی «یۆڤانتۆس»ەوە دەکات.