ڕیاڵ مەدرید و بەرسەلۆنە خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی لالیگا ئامادەدەکەن
May 06, 2020 05:54 Asia/Tehran
هەردووک یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرسەلۆنە دەستیان بە هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆڤەی ئامادەکاریی وەرز کردووەتەوە.
لەم پەیوەندییەدا ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرسەلۆنەوە وای بڵاوکردووەتەوە کە، کارگێڕی هەردوو یانەکە دەستیان بە ڕێکارەکانی گەڕانەوە کردووە.
بەپێی سەرچاوەکە، بەم زووانە ستافی پزیشکیی دوو یانە گەورەکە پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانان و ستافە هونەرییەکانیان ئەنجامدەدەن و دەست بە مەشق و پرۆڤە بەکۆمەڵەکانیان دەکەنەوە.
سەرەتا لە یاریگای مەشقەکاندا بەشێوەی گروپ مەشق دەکەن و دواتریش چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی حکومەتی ئیسپانیا دەکەن لەبارەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی وەرزەوە.