محمد سه‌ڵاح ڕه‌تی ده‌کاته‌وه «لیڤه‌رپول» جێبهێلێت
محمد سه‌لاحی میسری ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی «لیڤه‌رپول» وه‌ڵامی ئه‌م هه‌واڵانه ده‌داته‌وه که باس له رۆیشتنی ده‌که‌ن له یانه‌ی «لیڤه‌رپول».
سه‌لاح له وه‌ڵامی راپۆرته‌که له ھەژماری تایبه‌تی خۆی له ئینیستیگرام به دانانی سێ نیشانه‌ی ئیمیۆجی بەو ڕاپۆرتە پێکەنیوە، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ «لیڤه‌رپول».
سه‌لاح له دوو وه‌رزی رابردوو ناسناوی گۆڵکاری پریمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌م یاریزانه توانی ناسناوی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای وه‌رزی رابردوو ، جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی و جامی جیهانی یانه‌کان بباته‌وه.
ئێستاش لیڤه‌رپول به‌شێوه‌یه‌کی به‌هێز نزیکه له بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ بۆ جاری یه‌که‌م له‌دوای ٣٠ ساڵ چاوه‌ڕوانی ئەویش لە ھەل و مەرجێکدا که به‌هۆی کۆرۆناوه یارییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه وه‌ستاوه‌و ته‌نیا نۆ جه‌وله ماوه کۆتایی به یارییه‌کان بێت و لیڤه‌رپول پێویستی به شه‌ش خاڵی تر هه‌یه تا به‌فه‌رمی ببێته پاڵه‌وان.