دادڕەس: چاوەڕوانی لە ئاسنھەڵگرە واوەقورسەکانی ئێران زۆرە
ئەو شارانەی کە لە ڕووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دۆخەکەیان سپییە پرۆڤەی وەرزشییان تیادا دەکرێت، ھەڵبەت بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانەوە.
بە ڕ اگەیاندنی فیدراسیۆنی ئاسنھەڵگرتنی ئێران، پرۆڤەی ئەندامانی تیمی نیشتیمانیی ئەم بوارە وەرزشییە لەو شارانەی کە لەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دۆخەکەیان سپییە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و لێکدابڕانی کۆمەڵایەتی پرۆشەیان تیادا دەکرێت، بەڵام پرۆڤەی کۆمەڵێک لە ئەندامانی تیمی نیشتیمانی لە بڕێک لەو پارێزگایانەی کە ھێشتا دۆخەکەیان سوورە پەکی کەوتووەو وەرزشڤانەکان ناچاران لە ماڵەوە مەشق و پرۆڤە بکەن.
یەکێک لەو ئەندامانەی تیمی نیشتیمانی کە توشی وەھا بەرتەسکییەک ھاتووە، «موحسین دادڕەس»ە ئاسنھەڵگری دەستەی (کۆ_١٠٩ کیلوگرام). ناوبراو لەم بارەی بەردەوام کردنی پرۆڤەکانی ئەویش لە ھەل و مەرجی کۆرۆنایی د ا وتوویەتی: بە ماڵئاوایی کردنی «بیھداد سەلیمی» و «سەعید عەلی حسەینی» قورسایی گروپەیان کەوتە ملی خۆی و «عەلی داوودی»ی ھاوڕێی و لە ئێستادا ھەوڵی ئەوە دەدات کە باشترین دەرەنجامی بۆ گروپەکەیان ھەبێت.
ناوبراو جەختی کردووە کە لە ئێستادا فیدراسیۆنەکەیان ھێندێک ڕێنمایی لەمەڕ پرۆڤەکردن بۆ داناون، بەڵام دۆخی پارێزگای ئەردەبیل لە ڕووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سوورەو پرۆڤەی بەبڕشتانەو پڕۆفشناڵی پێ ناکرێت. ھەڵبەت زۆربەی پرۆڤەکان لەبواری خۆسازدان ئەنجام دەدات.
«موحسین دادڕەس» وتووشیەتی: دەبێ بیر لە داھاتوویەکی سەرکەوتوو بکەمەوەو بۆ سەرکەوتنیش دەبێ پێشتر ئامانجەکەم دیاری بکەم ھەتا بتوانم بیپێکم. خوداوەند تواناییەکی پێ بەخشیوین و ڕێگای بۆ دیاری کردووین کە ئیارە دەبێ ئەم ھەلە بقۆزینەوە. ھەڵبەت ئەو سەرکەوتنانەش کە ھەتا ئێستا دەستم خستوون بە تەنیایی نەبووە، بەڵکو بەرھەمی ھاریکاریی بنەماڵە و ھاوڕێیان و ڕاھێنەرەکانم بووە. دەبێ ستایشی ئەو دۆستانە بکەم کە لە قسەوکردەدا ورەیان بەرز کردوومەتەوە. ھەروەھا لە بەر پشتگری و داکۆکییەکانی سوپاسی فیدراسیۆنی ئاسنھەڵگرتنیش دەکەم.