سەرۆکی یەکێتبی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان: چاوەڕوانی بڕیاری حکوومەت دەکەین
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: بۆ بڕیاری دەستپێکردنەوەی خولەکانی کوردستان، چاوەڕوانی بڕیاری حکوومەت دەکەین.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ـی ئایار، سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە، بۆ بڕیاری دەستپێکردنەوەی خولەکانی تۆپی پێ لە ھەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی بڕیاری حکوومەت دەکەین.
سەرۆکی یەکێـتی تۆپی پێی ھەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند کە: حکوومەت بڕیار بدات بە دەستپێکردنەوەکەی خولەکە، ئەوجا ئێمە دەست دەکەینەوە بە چالاکییەکانمان و بڕیارەکە لە دەستی حکوومەتە.
جێگای ئاماژەیە ماوەی دوو مانگ و١٣ ڕۆژە کە خولی تۆپی پێی کوردستان بۆ ئاستی نایاب و پلە یەک و پلە دوو و پلە سێ و تیپە نیشتیمانییەکان و سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی تری ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی پاراستنی یاریزانان لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگیردراوە.