ناسێندرانی پێنج زۆرانبازی ھەڵکەوتەی مێژووی ئێران لە لایەن ئینیستاگرامی یەکێتیی جیھانییەوە
پەڕەی فەرمیی یەکێتیی جیھانی لە ئینیستاگرام پێنج زۆرانبازی ھەڵکەوتەی مێژووی ئێرانی لە ڕوانگەی خۆیەوە ناساند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ئەو پێنج پاڵەوانە گکەورەیەی کە ناویان لە پەڕەی فەرمیی ھەژمارەکەی یەکێتیی جیھانی دا ھاتووە، خوالێخۆشبوو «غوڵامڕەزا تەختی»، «عەبدوڵڵا مۆوەحید»، «ڕەسوڵ خادم»،«حەمید سووریان» و «حەسەن یەزدانی»یە.
پاڵەوان «غوڵامڕەزا تەختی» لە ئولەمپیکی ساڵی١٩٥٦ی ملبۆرن،، «عەبدوڵڵا مۆوەحید» لە ئولەمپیکی ساڵی١٩٦٨ی میکسیکۆسیتی،«ڕەسوڵ خادم» لە ئولەمپیکی ساڵی ١٩٩٦ی ئاتڵانتا ،«حەمید سووریان» لە ئولەمپیکی ساڵی ٢٠١٢ی لەندەن و «حەسەن یەزدانی»یش لە ئولەمپیکی ساڵی ٢٠١٦ی ڕیۆ بوون بە خاوەنی میدالیای زێڕ.
خوالێخۆشبوو «غوڵامڕەزا تەختی» بە زێڕێک و دوو زیوی ئۆلەمپیک و ھەروەھا دوو زێڕو دوو زیوی جیھان، «عەبدوڵڵا مۆوەحید» بە زێڕێکی ئولەمپیک و ٥ پاڵەوانەتی لە ئاستی جیھان،«ڕەسوڵ خادم» بە زێڕێک و برۆنزێکی ئولەمپیک و دوو رێڕو زیوێکی جیھان،«حەمید سووریان» بە ٧ میدالیای زێڕی جیھان و ئولەمپیک و «حەسەن یەزدانی» بە زێڕێکی ئولەمپیک و دوو زێڕو زیوێک و برۆنزێکی جیھان لە ڕوانگەی یەکێتیی جیھانییەوە پێشەنگانی بواری زۆرانی مێژووی ئێران بوونە لە ماوەی ٨٠ ساڵی ڕابردوودا.
ئیمامعەلی حەبیبی، عەلیڕەزا دەبیر، کومەیل قاسمی، ئۆمێد نەوروزی و قاسم ڕەزایی لەو پاڵەوانانەی دیکەی وەرزشی زۆرانی ئێرانن لە خولەکانی ئولەمپیک دا.