ڕاهێنەری ناوداری کورد، بووە سەرۆکی یانەی یونسکۆ
دکتۆر بیژەن زوڵفەقار نەسەب فووتباڵیست و راهێنەری بەناوبانگی کورد، وەک سەرۆکی یانەی ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) هەڵبژێردرا.
ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) رێکخراوێکی لێزانی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە بە ئامانجی یارمەتی بە دروست کردنی ئاشتی، نەهێشتنی هەژاری، گەشەی سەقامگیر و گفتوگۆی نێوان فەرهەنگەکان لە ڕێگای پەروەردە، زانست، فەرهەنگ، پێوەندییەکان و هەواڵگری پێک هاتووە.
ئەو ڕێکخراوە بە پێی جاڕنامەی پەسەند کراوی خۆی ئەرکیەتی پۆستەکانی بواری وەرزشی لە ڕێگای ستانداردەکانی ISECD وەکوو بەشێک لە رێکخراوی جیهانی یۆنێسکۆ و ISCO مەرجەعی ڕێکخراوی جیهانی پەروەردەی ئیشەکان، بە خولە پەروەردەییەکانی پێکهاتەی فەرمی پەروەردەی وڵات بەرز بکاتەوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، لە کۆبوونەوەی پێشکەش کردنی بڕوانامەی چالاکیی یانەکان، دکتۆر ئەیووبی سەرۆکی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یونسکۆی ئێران لەسەر توانایی گەڵاڵەی ئامانجەکان و گەڵاڵەکانی ئەو یانەیە لە کۆبوونەوەی جیهانی یونسکۆ جەختی کرد.
ناوبراو گوتی: لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی یونسکۆ کە بە ئامادە بوونی جێگرانی بەڕێزی وەزارەتی زانست، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی پێک دێت گەڵاڵە و ئامانجەکانی یانەی وەرزش، شی دەکرێتەوە و بۆ ڕای گشتی بڵاو دەبێتەوە.