خولى نایابى ئینگلتەرا لە ١٧ى حوزەیران و بەبێ جەماوەر دەستپێدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381683-خولى_نایابى_ئینگلتەرا_لە_١٧ى_حوزەیران_و_بەبێ_جەماوەر_دەستپێدەکاتەوە
دەستپێکردنەوەى خولى نایابى ئینگلتەرە کە بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێوە هەڵپەسێردرابوو، لە ١٧ى حوزەیران و بەبێ ئامادەبوونى ھاندەران راگەیەندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2020 03:06 Asia/Tehran
  • خولى نایابى ئینگلتەرا لە ١٧ى حوزەیران و بەبێ جەماوەر دەستپێدەکاتەوە

دەستپێکردنەوەى خولى نایابى ئینگلتەرە کە بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێوە هەڵپەسێردرابوو، لە ١٧ى حوزەیران و بەبێ ئامادەبوونى ھاندەران راگەیەندرا.

 

لەو روونکردنەوەى کە لە خولى نایابى ئینگلتەراوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە خولەکە لە رۆژى چوارشەممە رێککەوتى ١٧ى حوزەیران بە بەڕێوەچوونى یارى نێوان ئەستۆن ڤیلا و شێفیڵد یونایتد و یارى مانچستەر سیتى و ئارسناڵ دەستپێدەکاتەوە.

بەرپرسى باڵاى خولى نایابى ئینگلتەرا ریچارد ماستەرس، ئەوەى راگەیاند کە یارییەکان بەبێ ئامادەبوونى جەماوەر بەڕێوەدەچێت و گوتى، "بۆ بەردەوامیدان بە وەرزى ٢٠١٩-٢٠٢٠ بەردەوام دەبین لە راوێژکردن لەگەڵ سەرجەم پشکدارەکانمان".

شایەنى باسە، لە ئینگلتەرا بە هۆى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوە خولەکانى تۆپى پێ لە ١٣ى ئادارەوە هەڵپەسێردرابوو.