ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی خۆی لە خولی نایابی عێراقیش وەشاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381871-ڤایرۆسی_کۆرۆنا_دەستی_خۆی_لە_خولی_نایابی_عێراقیش_وەشاند
خولی نایابی عێراق لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڵوەشایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2020 12:34 Asia/Tehran
  • ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی خۆی لە خولی نایابی عێراقیش وەشاند

خولی نایابی عێراق لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڵوەشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، بە‌ شێوه‌یه‌کى فه‌رمى وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌کانى عێراق به‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ .

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا باسی کراوە، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌که‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى نوێنه‌رى یانه‌کانى خوله‌که‌ له‌گه‌ڵ  لیژنه‌ى کاربه‌رێکه‌رى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق  بڕیاری لە سەر درا.

بریاریشه‌ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌که‌ رێکاره‌کانى سه‌رکه‌وتنى یانه‌کان بۆ به‌شداریکردنیان  له‌ وه‌رزى داهاتووى خوله‌ کیشوه‌رییه‌کان ئاشکرا بکرێت.