بەڵگەفیلمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی ئەمریکای بردەوە
بەڵگەفیلمی ئێرانیی « سیفر ھەتا سەکۆ» خەڵاتی باشترین فیلمی وەرزشی و ئیلھام بەخشی فستیڤاڵی «کویین پاڵم»ی ئەمریکای بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، فستیڤاڵی «کویین پاڵم» بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاسەوارو بەرھەمی تازە و جیاواز لە سەرتاسەری جیھان، ھەموو ساڵێک لە کەڵیفۆرنیادا بەرپا دەکرێت.
بەڵگەفیلمی « سیفر ھەتا سەکۆ» لە دەرھێنانی «سەحەر موسەییبی» بەڵگەفیلمێکە لە بارەی ژیانی جوتە خوشکێک بە ناوی مەنسورییان کە پاڵەوانی ڤۆشۆن لە ئێراندا. ئەم بەڵگەفیلمە پێش ئەمەش خەڵاتی بەشی دیسکاڤریی «کۆڕەجێژنی «ڕەیندێنس» و خەڵاتی فستیڤاڵی فیلمی ئافرەتانی ئیتالیای مسۆگەر کردووە.
«سیفر ھەتا سەکۆ» ھەروەھا پێشتریش لە چەند کۆڕەجێژنێکی نێوخۆیی و دەرەکی دا سەرکەوتنی باشی بەدەست ھێناوە کە دەکرێ ئاماژە بۆ خەڵاتی باشترین دەرھێنان لە کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلیمی ئیتالیا بکرێت.
ئەم بەڵگەفیلمە چیرۆکی خوشکانی مەنسوورییانە کە سەرباری تەواوی گرفت و تەنگژەکانیان لە ئەنجام دا بە ھەوڵ و تێکۆشانی خۆیان و ویستێکی لێبڕاوانەوە توانییان میدالیای زێڕی جیھان لە بواری وەرزشی ڤۆشۆدا مسۆگەر بکەن.