یاریزانانی عێراق بۆ تیمەکەی ڤییەتنام دەچنە مەیدانەوە
حوزه‌یران 17, 2020 12:12 Asia/Tehran
له یارییه‌کى دۆستانه‌دا ، هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى ڤییەتنام ده‌وه‌ستێته‌وه .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی وەرزشیی ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا، بڕیار وایە له یارییه‌کى دۆستانه‌دا ، هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌رەوڕووی هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى ڤییەتنام ببێتەوە.
لەم پەیوەندییەدا یه‌کێتیى تۆپى پێى ڤییەتنام له راگه‌یه‌ندراوێکى فەرمی دا ره‌زامه‌ند بوونی خۆی بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌کى دۆستانه ده‌ربریوه به مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى بۆ پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌کانى جامى جیهانى و جامى ئاسیا .
یه‌کێتییه‌که باسى له کاته‌که‌ى نه‌کردووه به‌ڵام پێشبینى ده‌کرێت تاوه‌کو پێش مانگى ١٠ـى ئه‌مساڵ یارییه‌که به‌ڕێوه‌بچێت .