ھەرێمی کوردستان چاوەڕوانی هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتییه وه‌رزشییه‌کان دەکات
جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتییه وه‌رزشییه‌کان نزیکه‌و سه‌رجه‌م کاره لۆجستیه‌کان به باشى به‌رێوه‌ده‌چن .
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر« دیار محه‌مه‌د سدیق» له لێدوانێکى تایبه‌ت دا رایگه‌یاندووە، ته‌واوى کاره‌کانى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتییه وه‌رزشییه‌کان به باشى به‌رێوه‌ده‌چن و له ئێستادا سه‌رقالى نوسراوى یه‌کێتییه وه‌رزشییه‌کان و یانه‌کانیان سه‌باره‌ت به ژماره‌ى تیپ و چالاکیه‌کانیان و هاوکات پرۆسه‌ى تانه‌دانین.
جێگرى سه‌رۆکى لێزنە‌ى ئۆلۆمپیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە،هه‌موو که‌شێک بۆهه‌ڵبژاردنه‌کان له‌باره‌و به دڵنییایه‌وه له ئاینده‌یه‌کى نزیک دا له شارى سلێمانى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رێوه‌ده‌چێت و گۆرانکاریى گه‌وره‌ش له پێناو خزمه‌ت و به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى وه‌رزش رووده‌دات .