هه‌واڵى خوله‌کانى ئه‌وروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382589-هه_واڵى_خوله_کانى_ئه_وروپا
رۆژى ڕابردوو به‌شێکى زۆر له‌ یاریگاکانى ئه‌وروپا چه‌ندین یاری و ململانێیان به‌ خۆیانە‌وه‌ بینى .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2020 11:02 Asia/Tehran
  • هه‌واڵى خوله‌کانى ئه‌وروپا

رۆژى ڕابردوو به‌شێکى زۆر له‌ یاریگاکانى ئه‌وروپا چه‌ندین یاری و ململانێیان به‌ خۆیانە‌وه‌ بینى .

رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى، به‌شێکى زۆر له‌ یاریگاکانى ئه‌وروپا چه‌ند رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌کى به‌ خۆیه‌وه‌ بینى .

خولى یانه‌کانى «ئینگلته‌را» پاش چه‌ندین مانگ له‌ راگیران به‌ یارییه‌کى به‌هێز ده‌ستی پێ کرده‌وه‌و  «مانچێسته‌ر سیتى» به‌ سێ گۆڵى بێ وه‌ڵام توانى له‌ «ئه‌رسیناڵ» بباته‌وه‌ .

هه‌ر له‌ یارییه‌کانى هه‌مان خول، «ئه‌ستۆن ڤێلا» به‌رامبه‌ر «شه‌فیلد یونایتد » وه‌ستاییه‌وه‌و یارییه‌که‌ش بێ گۆڵ کۆتایی هات .

له‌ یاریى کۆتایى جامى ئیتاڵیاش ، «ناپۆلى» به‌ لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌ «یۆڤانتۆس»ى برده‌وه‌و کورانى «گاتوسۆ» توانیان جامه‌که‌ به‌رز که‌نه‌وه‌ .

له‌ خولى ئه‌ڵمانیاش دۆرتمۆندى دووه‌مى خوله‌که‌ به‌ دوو گۆڵى بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر «ماینز» تووشى شکست هات  ، «لیڤه‌رکۆزن»یش به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک له‌ «کۆڵن»ى دراوسێى برده‌وه‌ .