کچە یاریزانێکی سلێمانی کۆرۆنای تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382590-کچە_یاریزانێکی_سلێمانی_کۆرۆنای_تێپەڕاند
کچە یاریزانێکی تۆپی سەرمێزی سلێمانی کۆرۆنا تێدەپەڕێنێت و راهێنەری ئەو یاریزانەش لەسەر نەخۆشیەکەی روونکردنەوەیەکی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2020 11:16 Asia/Tehran
  • کچە یاریزانێکی سلێمانی کۆرۆنای تێپەڕاند

کچە یاریزانێکی تۆپی سەرمێزی سلێمانی کۆرۆنا تێدەپەڕێنێت و راهێنەری ئەو یاریزانەش لەسەر نەخۆشیەکەی روونکردنەوەیەکی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، «بەڵێن عوسمان» راهێنەری تیپی کچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رایگەیاندووە: «مینا حەسەن» یاریزانی تیپەکەی و هەڵبژاردەی عیراق تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام  بەپشتیوانی خوای گەورەو هیمەتی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئێستا تەندروستی مینای پاڵەوان باشە.

مینا یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی عیراق و خاوەنی چەندین ناسناوو دەستکەوتە.