لە لیگی نایابی ئێران ، ئیستقلال لە سەنعەتی نەوتی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383936-لە_لیگی_نایابی_ئێران_ئیستقلال_لە_سەنعەتی_نەوتی_بردەوە
یانەی ئیستقلال لە حەوتەی بیست و پێنجەمی لیکی نایاب لە بەرامبەر یانەی سەنعەتی نەوت سەرکەوت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2020 02:49 Asia/Tehran
  • لە لیگی نایابی ئێران ، ئیستقلال لە سەنعەتی نەوتی بردەوە

یانەی ئیستقلال لە حەوتەی بیست و پێنجەمی لیکی نایاب لە بەرامبەر یانەی سەنعەتی نەوت سەرکەوت .

لە حەوتەی بیست و پێنجەمی لیگی نایابی ئێران رۆژی رابردوو هەینی هەردوو یانەی ئیستقلال و سەنعەتی نەوت لە  شاری ئابادان رووبەڕووی یەک بوونەوە کە ئەم یاریە بە ئەنجامی 2 بە سفر لە بەرژەوەندیی ئیستقلال کۆتایی هات.

ئیستقلال لە بارودۆخێکدا پێی نایە ئەم یاریە کە ئامادەسازیی ئەم یانەیە هەروا لە ژێر کارتێکەریی کۆرۆنا و پێکرانەکاندا بوو .

 وریا غەفوری کەپتانە کوردەکەی ئەم یانەیە کە تازە لە کەرەنتین دەرچووە و ئەرسەلان موتەهەری دوای کۆتایی پێکران ، لە سەرەتای یاریەکەوە لەسەر کورسی دانیشتبوون .