خەڵاتی تایبەتی فستیڤاڵی ڕووسیا گەیشتە کورتە فیلمی پێشکەش
ئهیلوول 04, 2020 10:27 Asia/Tehran
کورتە فیلمی پێشکەش خەڵاتی تایبەتی دوازدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یاروسلاوی ڕووسیای بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی پێشکەش لە دەرهێنانی بەختیار خەلیلی و بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان خەڵاتی تایبەتی دوازدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی یاروسلاوی ڕووسیای بردەوە.
فستیڤاڵی یاروسلاوی ڕووسیا هەموو ساڵێک لە ژێر ناوی "تۆ تەنیا نیت" لە سەر تەوەری منداڵانی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
کورتە فیلمی پێشکەش، چیرۆکێکە لە گوندێکی دووری کوردستان ڕوو دەدات کە کوڕێکی میرمنداڵ ئامێرێک بۆ دەرمانی سەرئێشەکەی دایکی لە شارەوە دێنێت و هەر جارێک کە دەیەوێت بەکاری بێنێت شتێک روو دەدات.