گۆڕانکارییە وەرزشییەکان لە پارێزگای کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386008-گۆڕانکارییە_وەرزشییەکان_لە_پارێزگای_کوردستان
لە خولی نایابی تۆپی پێی ئافرەتان، کاپیتان و گوڵپارێزی هەڵبژادەی ئێران چووە ڕیزی "وچان"ی کوردستانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2020 10:35 Asia/Tehran
  • گۆڕانکارییە وەرزشییەکان لە پارێزگای کوردستان

لە خولی نایابی تۆپی پێی ئافرەتان، کاپیتان و گوڵپارێزی هەڵبژادەی ئێران چووە ڕیزی "وچان"ی کوردستانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر، «زارا قەنبەری» کاپیتانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران و یاریزانی وەرزی ڕابردووی تۆپی پێی ئافرەتان بە گرێبەستێکی یەک ساڵە چووە ڕیزی یانەی تۆپی پێی ئافرەتانی وچانی کوردستانەوە.

هەروەها «زارا خاجەوی» گۆڵپارێزی وەرزی ڕابردووی یانەی وچان ئەمساڵیش گرێبەستەکەی خۆیی لەگەڵ ئەو یانەیە درێژ کردەوە.

یانەی وچان، نوێنەری پارێزگای کوردستان لە خولی نایابی تۆپی پێی ئافرەتان لە وەرزی ڕابردوو توانی پلەی دووهەم وەدەست بهێنێت.