کۆتایی مۆتەکەی لاگرانی بارسێلۆنا ، لیونێل میسی مایەوە
ئهیلوول 05, 2020 03:08 Asia/Tehran
لیونل مێسی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا کە پێشتر لە نامەیەکی فەرمیدا بە یانەی بارسێلۆنای راگەیاندبوو دەیەوێت لە یانەکە بڕوات، ئێستا لەو بڕیارەی پاشگەز بووەتەوە و بۆ وەرزێکی دیکە دەمێنێتەوە. ئەم بڕیارەیشی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بە پێگەی گۆڵ راگەیاندووە.
یاریزانە 33 ساڵەکە لەلایەن یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزییەوە 623 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی پێشکەش کرابوو و ئێستا بڕیاری داوە چاو بە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنادا بخشێنێتەوە.
میسی لەم بارەوە گوتی : من لە بارسێلۆنا درێژە بە کاری خۆم ئەدەم و هەڵوێستم ناگۆڕدرێ . من بە یانە و بەڕێوەبەرایەتیم گوت دەمهەوێ لە یانەکە بڕۆم .گوتم بە داخەوە پێم وایە کاتی مانەوەم لە بارسێلۆنا تەواو بووە .بەڵام ئیتر ئەوە مامەوە .