بایسکڵ سواری بۆکانی لە ئاستی پارێزگادا بوو بە یەکەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386649-بایسکڵ_سواری_بۆکانی_لە_ئاستی_پارێزگادا_بوو_بە_یەکەم
بایسکڵ سواری بۆکانی ناسناوی یەکەمی پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای بردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2020 05:41 Asia/Tehran
  • بایسکڵ سواری بۆکانی لە ئاستی پارێزگادا بوو بە یەکەم

بایسکڵ سواری بۆکانی ناسناوی یەکەمی پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای بردەوە .

دەبیری لیژنەی بایسکڵ سواریی ئازەربایجانی رۆژاوا لە وتووێژ لە گەڵ ئێرنادا گوتی : پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی پارێزگاکە لە دوو ریزی تەمەنیی گەورەساڵان و لاوان بەڕێوەچوو کە 42 بایسکڵ سوار لە شارەکانی ورمێ، خۆی ، ماکۆ، نەغەدە ، میاندواو ، مەهاباد و بۆکان بەشدار بوون .

وتیشی : لەم پێشبڕکێیەدا کە مەودای 110 کیلۆمەتر بوو لە ریزی تەمەنیی گەورە ساڵان دا " سەردار مەولوودی " لە بۆکانەوە پلەی یەکەمی وەدەست هێنا .