درەوشانەوەی یاریزانانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387331-درەوشانەوەی_یاریزانانی_یانەی_پێرسپۆلیسی_ئێران_لە_یاریەکانی_لیگی_پاڵەوانانی_ئاسیا
بە پێی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC)، ، شەش یاریزانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لەپێکھاتەی ھەڵبژێزدراوی قۆناغی چارەکە کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیادان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 10:03 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی یاریزانانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا

بە پێی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC)، ، شەش یاریزانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لەپێکھاتەی ھەڵبژێزدراوی قۆناغی چارەکە کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیادان .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ماڵپەڕی  AFC  لە ھەر قۆناغێک لە یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دەست ئەداتە ناساندنی باشترینەکانی یاریزانان و پێکھاتەی ھەڵبژێردراو و ئەم جاریش دوای کۆتایی قۆناغی چوارەمی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، پێکھاتەیەکی 11 کەسی بڵاوکردەوە کە تێیدا 6 یاریزانی پێرسپۆلیسی ئێران دەبینرێن . 

 حامد لَک، محمدحسین کنعانی‌زادگان، سعید آقایی، کمال کامیابی‌نیا، بشار رَسَن و عیسی آل‌کثیر  6 یاریزانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانن کە لەو پێکھاتەیەدا ناویان ھەیە . 

عبدالله مادو، سلطان الغنام، خالد الغنام، عبدالماجد السلیهیم و پیتی مارتینز یش 5 یاریزانی دیکەی ئەو پێکھاتەن و لە یانەی ئەننەسری عەرەبستانن .

یانەکانی پێرسپۆلیس و ئەننسەر ئەمڕۆ شەممە لە قۆناغی پێش کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە .