«تارمی» چووە ڕیزی تیپی ھەڵبژاردەی حەوتەی حەوتەمی لیگی پۆرتوگالەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389056-تارمی_چووە_ڕیزی_تیپی_ھەڵبژاردەی_حەوتەی_حەوتەمی_لیگی_پۆرتوگالەوە
ھێرشبەرەکەی تیپی نیشتیمانیی ئێران و یانەی «پۆرتۆ» چووە ڕیزی تیپی ھەڵبژاردەی حەوتەی حەوتەمی لیگی پۆرتوگالەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2020 09:39 Asia/Tehran
  • «تارمی»  چووە ڕیزی تیپی ھەڵبژاردەی حەوتەی حەوتەمی لیگی پۆرتوگالەوە

ھێرشبەرەکەی تیپی نیشتیمانیی ئێران و یانەی «پۆرتۆ» چووە ڕیزی تیپی ھەڵبژاردەی حەوتەی حەوتەمی لیگی پۆرتوگالەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەھدی تارمی» کە ئەمساڵ چووەتە ڕیزی تیپی «پۆرتۆ»وە، شەوی دووشەممەو لە کاتێکدا کە وەک یاریزانی جێگرەوە چووە مەیدانەوە، توانی یەکەم گۆڵی خۆی بۆ تیپە تازەکەی تۆمار بکات.

ئەو ھەڵمەتەی «تارمی» لە یاری لەگەڵ «پۆرتیمۆننێز» بووە ھۆی ستایشکرانی لە لایەن میدیاکانی پۆرۆگالەوەو لە ئەنجامیش دا چووە ڕیزی تیپی ھەڵبژاردەی ئەم حەوتەیەی لیگی ئەم وڵاتەوە.

«تارمی» لە ئوردوی ئێستای تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێراندا نییەو ڕۆژنامەی«ئەبولا»ی پۆرتۆگالیش وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەم یاریزانەی ئێران بە خواستی خۆی و بۆ دوور نەکەوتنەوە لە پرۆڤەکانی «پۆرتۆ» بانگێشتنی تیپی نیشتیمانی نەکراوە.