‌«موحەممەد سەڵاح» پەیامێک ئاراستەی هاندەرەکانی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389359-موحەممەد_سەڵاح_پەیامێک_ئاراستەی_هاندەرەکانی_دەکات
«محەمەد سەڵاح»ی یاریزانی تۆپی پێی میسرو ئەستێرەی یانەی«لیڤەرپوڵ»پاش توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیامێک ئاڕاستەی هاندەرەکانی دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2020 10:34 Asia/Tehran
  • ‌«موحەممەد سەڵاح» پەیامێک ئاراستەی هاندەرەکانی دەکات

«محەمەد سەڵاح»ی یاریزانی تۆپی پێی میسرو ئەستێرەی یانەی«لیڤەرپوڵ»پاش توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیامێک ئاڕاستەی هاندەرەکانی دەکات.

یاریزانی ناوداری میسری «موحەممەد سەڵاح» لە توێتێکیدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: دەمەوێت سوپاسی هەموو لایەکتان بکەم لەبەر ھەواڵ پرسینتان و هیوادارم هەمیشە بەختەوەربن 

سەڵاح لەبەشێکی تری توییتەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات کە بارودۆخی تەندروستی زۆر باشە و دڵنیایش دەدات کە گەرانەوەی بۆ یاریگاکان تەواو نزیکە.

جێی ئاماژەیە سەلاح لە ئێستادا ماوەی کەرەنتینەکردنی لە میسر بەسەر دەبات و بە پێی راپۆرتە پزیشکیەکانیش یاریزانەکە بەشداری لە یاریی «لیستەر سیتی» لە پریمەرلیگ ناکات و لەوانەشە بەرانبەر «ئەتڵەنتا» ئامادە نەبێت بەڵام لە هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکەی.