یارییەکانی ڕۆژی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان
کانونی دوھەم 07, 2021 12:44 Asia/Tehran
خولى پله‌یه‌کى یانه‌کانى ھەرێمی کوردستان ئەجام دراو «ئاشتی» و «سه‌یدسادق» و «کۆیه» بردیانەوە.
له خولى پله‌یه‌کى یانه‌کانى ھەرێمی کوردستان ، رۆژی چوارشه‌ممه یارییه‌کانى دواخراوى گه‌ڕى یه‌که‌مى خوله‌که به‌رێوه براو یانه‌ى ئاشتى له یاریگه‌ى خۆى میواندارىی «ئاڵتۆن کۆپرى» کرد‌و تیپى خاوه‌ن یاریگا به گۆڵێکى «سه‌ربه‌ست ره‌ئوف» ، یه‌که‌م شکستى تووشى «ئاڵتۆن کۆپرى» کرد.
ئاشتى سێ یارىی ئه‌نجام داوه له خولى پله یه‌کى کوردستان و، سه‌رکه‌وتنێک و شکستێک و یه‌کسانێکى تۆمار کردووە.
له یارییه‌کى تردا ، «سه‌یدسادق» به گۆڵێکى بێوه‌لام توانى له «هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید» بباته‌وه‌و خاڵه‌کانى له سێ یاریى به‌رز بکاته‌وه بۆ شه‌ش خاڵ .
له یارییه‌کى تر‌ى هه‌مان گه‌ڕ، «رزگارى» و «خانه‌قین» به گۆلێک یه‌کسانبوون و کۆیه‌ش 2-1 له «خاک»ى برده‌وه .