حەسەن یەزدانی، زۆرانبازی ئێرانی، وەک خۆشەویست ترین پاڵەوانی ئۆلەمپیک ناسێندرا
تهمووز 19, 2021 05:46 Asia/Tehran
حەسەن یەزدانی براوەی میدالیاکانی زیڕی ئۆلەمپیک و جیهان لە راپرسیی یەکێتی جیهانیی زۆراندا وەک خۆشەویست ترین پاڵەوانی ئۆلەمپیک لە لقی زۆرانی ئازاددا هەڵبژێردرا.
یەکێتی جیهانیی زۆران، ڕاپرسیی خۆشەویست ترین پاڵەوانانی ئۆلەمپیکی لە لقی زۆرانی ئازاددا لە ئینستاگرامەکەی بەڕێوە بردو لەکۆتاییدا حەسەن یەزدانی بە دەنگی بەردەنگانی یەکێتیەکە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
ئەو راپرسییە بەئامادەبوونی١٦پاڵەوانی ئۆلەمپیکی لقی ئازاد لە وڵاتاانی جۆربەجۆر بەڕێوە چوو کە حەسەن یەزدانی و عەبدوڕەشید سەعدوڵڵا یێف زۆرانبازی بەناوبانگی رووس، گەیشتنە قۆناخی کۆتایی و سەرەنجام زۆرانبازی سەرکەوتووی ئێرانی بەدەنگی بەکارهێنەرانی کەشی سایبری پلەی یەکەمی بەخۆتەرخان دا.