«بریزبێن»ی ئۆسترالیا بوو بە میوانداری ئۆلەمپیکی ٢٠٣٢
دوای پەسەند کرانی میوانداریی شاری «بریزبێن» بۆ میوانداری کردنی ئۆلەکپیگی ٢٠٣٢، ئۆسترالیا بۆ سێھەمین جار توانی میوانداریی ئەم ڕووداوە گرینگە بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە گاردییەنەوە، وڵاتانی ئەندامی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک لە تۆکیۆ دەنگیان دا بە میوانداریی «بریزبێن»ی ئۆسترالیا بۆ میوانداری کردنی یارییەکانی ئۆلەکپیگی ٢٠٣٢، دوایەدوای ئەوەش ئاھەنگ گێڕان بۆ وەرگرتنی ئەو میواندارییە لە شارەکەدا بەرپا کرا.
بە پەسەند کرانی «بریزبێن» بۆ میوانداری ، ئەمە سێھەمین جارە کە وڵاتی ئۆسترالیا توانیویەتی میواندری کردنی ئۆلەمپیک بۆخۆی مسۆگەر کات. بەرلەمە «ملبۆرن» لە ساڵی ١٩٥٦ و سیدنی لە ساڵی ٢٠٠٠ میوانداری یارییەکانی ئۆلەمپیک بوون.
«جان کوتیس» سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی ئۆسترالیاو جێگری سەرۆکی «IOC» لەم بارەیەوە وتی: ئەم ڕۆژە بۆ ئۆسترابیا گەلێک جێگای شانازییە. من لە بەر متمانە پێکردنیان سوپاسی ئەندامانی«IOC» دەکەم. «برێزبین» بە ڕاستی بەڵێنمەندی خزمەت کردن بە ئارمانجەکانی بزوتنەوەی ئۆلەمپیکە. یارییەکانی ئۆلەمپیک لە «بریزبێن» بە ھۆی تێکۆشەرترین، سوپاسبێژترین و تاسەمەند ترین کەسانەوە بەرپا دەکرێت. ئێمە ئەزمونێکی لەبیر نەکراوە تان بۆ بەدی دێنین.