ئەندۆنێزیا بە نیازی میوانداری کردنی ئۆلەمپیکە بۆ ساڵی ٢٠٣٦
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398894-ئەندۆنێزیا_بە_نیازی_میوانداری_کردنی_ئۆلەمپیکە_بۆ_ساڵی_٢٠٣٦
ئەندۆنێزیا بۆ میوانداری کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی ساڵی ٢٠٣٦ ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2021 20:52 Asia/Tehran
  • ئەندۆنێزیا بە نیازی میوانداری کردنی ئۆلەمپیکە بۆ ساڵی ٢٠٣٦

ئەندۆنێزیا بۆ میوانداری کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی ساڵی ٢٠٣٦ ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئەندۆنێزیا سەرباری ئەوەی کە لە ئاراستەی وەرگرتنی میوانداریی ئۆلەمپیک بۆ ساڵی ٢٠٢٣ شکستی ھێناو میوانداریی یارییەکانی ئەو خولە درایە شاری «بریزبێن»ی ئۆسترالیا، کەچی ھیوای لە میوانداری کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک نەبڕیوەو سوورە لە سەر ھەوڵی خۆی بۆ دەست خستنی میوانداریی یاریەکانی ئۆلەمپیک و پارا ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦.

«ڕاجا ساپتا ئۆکتۆھاری» سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی ئەندۆنێزیا وتوویەتی: ئێمە پاشگەز نابینەوەو بۆ میوانداری کردنی ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦ تێ دەکۆشین.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جیا لە ئەندۆنێزیا، تورکیاو ئینگلتەراش داوای میوانداریی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦ دەکەن.