زمانی کوردی لە براوزەری مۆزیلا بۆ گەڕانی دەنگی زیاد کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399222-زمانی_کوردی_لە_براوزەری_مۆزیلا_بۆ_گەڕانی_دەنگی_زیاد_کرا
پڕۆژەی common voiceی دامەزراوەی مۆزیلا بە ئامانجی کۆکردنەوە نموونەی دەنگی تاکەکان بۆ دەستەبەرکردنی پێوەندیی باشتر لە براوزەرە ئەنتەرنێتییەکان داڕێژراوە و زمانی کوردیی خستە سەر کۆی زمانەکانی خۆی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2021 04:37 Asia/Tehran
  • زمانی کوردی لە براوزەری مۆزیلا بۆ گەڕانی دەنگی زیاد کرا

پڕۆژەی common voiceی دامەزراوەی مۆزیلا بە ئامانجی کۆکردنەوە نموونەی دەنگی تاکەکان بۆ دەستەبەرکردنی پێوەندیی باشتر لە براوزەرە ئەنتەرنێتییەکان داڕێژراوە و زمانی کوردیی خستە سەر کۆی زمانەکانی خۆی.

 

پڕۆژەی common voice واتا دەنگی گشتی، لە ڕاستیدا سیستەمێکی ناسنینی دەنگە بە شێوەی ئۆپن سۆرس کە تێیدا تاکەکان دەتوانن بە شێوەی خۆبەش نموونەی دەنگی خۆیان تۆمار بکەن.

پڕۆژەکە بە هۆی هەڵکشانی 20 لە سەدی گەڕان لە بڕاوزەرەکان لە ڕێگای دەنگەوە دامەزراوە و مەبەستیەتی گەنجینەیەکی دەنگی بۆ گەڕانی باشتر لە ئەنتەرنێت دەستەبەر بکات بە شێوەیێک کە 10 هەزار سەعات پەیامی دەنگیی خۆبەش لە زمانە جیاجیاکان تۆمار بکات.

خۆبەخشان و خوازیاران دەتوانن بۆ تۆمار کردنی دەنگەکانیان سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن:

https://commonvoice.mozilla.org/en/speak